الفقر يهدد الشباب


الدراسة تعد من اهم المشاريع في حياة اي انسان واكمال جميع مراحلها حلم ضرورة لابد منها لتكوين مجتمع متمدن….لكن المشكلة ان يواجه البعض صعوبات تحول بينهم وبين تحقيق هذا الهدف الكبير ولعل الفقر من اهمها وان كان ثمة عوامل اخرى ادت الى هذه الظاهرة …..الهدف الذي يامل البعض بتحيقيه من خلال البرلمان الجديد الي سينتخب في مطلع العام القادم اذا ماكان من يدافع عن هذه القضية بجدية ويضع لها خطة عملية.
مدينة دهوك المدينة المعروفة بالاستراتيجية والاقتصادية المهمة كونها محاذية لحدود تركيا وتنشط فيها المسائل التجارية ومن الصعب ان يتبادر الى ذهن احد ان في المدينة شباب لايستطيعون مواصلة بسب المعيشة الصعبة ولكن هذه الحقيقة والواقع الذي راينا في المدينة

Read More…

Posted by: rsmpress | 21. November 2009

كركوك

مريوان نقشبدي

شێخ محه‌مه‌د ته‌قی ئه‌لمه‌ولا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای مه‌رجه‌عه‌ئاینیه‌كانی سوننه‌و شیعه‌ی عیراق “سه‌ردانی نوسینگه‌ی حه‌جی هه‌رێمی كوردستانی له‌شاری مه‌ككه‌كرد و له‌لایه‌ن سه‌لاح شێخ فه‌تاح نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و مامۆستایانی ئاینی كوردستان و به‌رپرسانی ئیداری حه‌جی كوردستانه‌وه‌پێشوازیكرا”له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌شێخ خالد ئه‌لمولا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی زانایانی باشوری عیراق و شێخ عه‌لی ئه‌لخه‌تیب جێگری دیوانی وه‌قفی شیعه‌و فوئاد ئه‌لمیقدادی ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانی سوننه‌ئاماده‌بوون”شێخ محه‌مه‌د ته‌قی ئه‌لمه‌ولا تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندی پته‌وی كورد و شیعه‌و مێژوی په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد و سه‌ماحه‌تی موحسین ئه‌لحه‌كیمی وه‌بیرهێنایه‌وه‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ گه‌لی كورد له‌هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراق زیاتر زوڵمی لێكراوه‌و پێویسته‌ئه‌و زوڵمه‌كۆتایی پێبێت و گوتیشی ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌كۆسپ له‌به‌رده‌م مافه‌كانی گه‌لی كورد”تراژیدیای ئه‌نفال و كیمیابارانیان هه‌ستپێنه‌كردوه‌.

داوای كرد په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم و حه‌وزه‌ی عیلمی نه‌جه‌ف زیاتر پته‌وبكرێت و پێشنیاری به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌كرد”‌به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان له‌لای خۆیه‌وه‌سوپاسی هه‌ڵوێستی شێخ مه‌ولا و مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی نه‌جه‌فی كردو ته‌ئكیدی كرده‌وه‌میلله‌تی كورد “میلله‌تێكی ئاشتیخواز و به‌وه‌فایه‌و هه‌رگیز دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌بیرناكات و به‌هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ سه‌قامگیری عیراق و به‌خته‌وه‌ری عیراقیه‌كان ده‌كات.هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا بریاردرا كۆنگره‌ی گه‌لانی عیراق له‌شاری مه‌ككه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌سیاسی و ئاینی و ئه‌كادیمیه‌عیراقیانه‌ی ئێستا له‌سه‌فه‌ری حه‌جن “له‌م كۆنگره‌یه‌دا به‌شداربن.

له‌كۆتایی ئه‌م كۆبونه‌وه‌دا له‌سه‌ر ورده‌كاریه‌ئیداری و شه‌رعیه‌كانی سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ گفتوگۆكرا و ئاماژه‌بۆ توانای به‌رپرسانی حه‌جی هه‌رێمی كوردستان له‌رێكخستنی كاروباری حاجیان له‌عه‌ره‌بستانی سعودی كرا.

Posted by: rsmpress | 19. November 2009

هه‌وڵاتی وهه‌ڵبژاردن5

پرسیار هاوڵاتی 5: ده‌توانیت باسی سیَ كیَشه‌ی خۆتمان بۆ بكه‌یت؟

وه‌ڵام: ئیش نییه‌

پرسیار: بۆ ئیش نییه‌؟

وه‌ڵام: كاره‌با نییه‌، حكومه‌تمان سه‌به‌به‌، ئیش بۆ كه‌مه‌؟ ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌و پاره‌ی نییه‌، ده‌بیَت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان شتی خۆیان هه‌رزان بكه‌ن

 

Posted by: rsmpress | 19. November 2009

هه‌وڵاتی وهه‌ڵبژاردن4

پرسیار هاوڵاتی 4: ده‌توانیت باسی سیَ كیَشه‌ی خۆتمان بۆ بكه‌یت؟

وه‌ڵام: خانوم نییه‌

 

Posted by: rsmpress | 19. November 2009

هه‌وڵاتی وهه‌ڵبژاردن3

پرسیار هاوڵاتی 3: ده‌توانیت باسی سیَ كیَشه‌ی خۆتمان بۆ بكه‌یت؟

كیَشه‌ی خویَندنم هه‌یه‌

پرسیار: چۆن؟

وه‌ڵام: ئیَستا من پۆلی 5ی ئاماده‌یی ویَژه‌ییم، كیَشه‌ی من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من له‌ زاراوه‌ی سۆرانی ناگه‌م، خویَندنیشمان به‌ زوانی سۆرانییه‌، ئه‌وه‌ گرفتیَكه‌ بۆ من، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ له‌ سۆرانییه‌كه‌ ناگه‌م.

2: ئیَستا هیچ ئیش نییه‌، زۆر بیَكارییه‌، زۆر حه‌ز ده‌كه‌م هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بكریَته‌وه‌، كیَشه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئیَستا كۆمپیاناكانی خۆمانیش كریَكاریی بیانیی ده‌هیَنن. پاریَزگاری دهۆك هه‌رچی به‌نزینخانه‌ی ئه‌هلی هه‌یه‌ له‌م ده‌ڤه‌ره‌ هه‌ر هه‌مووی داوه‌ به‌ عه‌شیره‌تی كۆچه‌ر، ئیَمه‌ كیَشه‌ی ئاومان هه‌یه‌، چوار رۆژ جاریَك ئاومان دیَت.

 

Posted by: rsmpress | 19. November 2009

هه‌وڵاتی وهه‌ڵبژاردن2

پرسیار هاوڵاتی 2: ده‌توانیت باسی سیَ كیَشه‌ی خۆتمان بۆ بكه‌یت؟

وه‌ڵام: دامه‌زراندن

 پرسیار: بۆ دانامه‌زریَیت؟

وه‌ڵام: ماوه‌یه‌كه‌ هه‌وڵده‌ده‌م ته‌عین ببم ، ته‌عین نییه‌، منیش ده‌رچووی ئاماده‌یی بازرگانیم، هه‌مووی به‌ واسیته‌ ده‌كریَت.

پرسیار: چۆن ده‌توانین ئه‌و ره‌وشه‌ بگۆرِین؟

وه‌ڵام: گۆرِان به‌ ئیَمه‌ ناكریَت

پرسیار: بۆ؟

وه‌ڵام: بۆی ناویَت

پرسیار: ئیش نییه‌، ئیَمه‌ش گه‌نجین جه‌ز ده‌كه‌ین ئاینده‌ی خۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین

پرسیار: هۆی چییه‌ ئیش نییه‌؟

وه‌ڵام: چونكه‌ زه‌نگینه‌كان ئه‌گه‌ر شویَنیَ به‌تاڵیان هه‌بیَت، كه‌سیَكی نزیكی خۆیان ده‌كه‌نه‌ ئیشه‌وه‌، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی وا له‌ فه‌رمانگه‌كان دامه‌زراون نازانن قه‌ڵه‌م بگرنه‌ ده‌ستیانه‌وه‌.

 

Posted by: rsmpress | 19. November 2009

هه‌وڵاتی وهه‌ڵبژاردن

پرسیار هاوڵاتی 1: ده‌توانیت باسی سیَ كیَشه‌ی خۆتمان بۆ بكه‌یت؟

وه‌ڵام: من تاكه‌ كیَشه‌یه‌كم هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ برا گه‌وره‌كه‌م خیَزانی پیَكه‌وه‌ ناو ئیَمه‌ی به‌ جیَهیَشت، بۆیه‌ ئیَستا به‌رپرسیاریَتی دایك و باوك و براو خوشكه‌كانم كه‌وتووه‌ته‌ ئه‌ستۆی من.

ئایا كیَشه‌ی دیكه‌ت هه‌یه‌؟

وه‌ڵام: نه‌خیَر

پرسیار:باشه‌ وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی عیَراق له‌ له‌ نزیك بوونه‌وه‌دایه‌، ئه‌مجاره‌یان ده‌نگ ده‌ده‌یت؟

وه‌ڵام: به‌ڵیَ

پرسیار: بۆ؟

وه‌ڵام: ده‌نگدان له‌ سه‌ر من فه‌رزكراوه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مافی میلله‌تیَكه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌رده‌سه‌ری زۆری بینیوه‌. هه‌ر چه‌نده‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی ته‌مموزدا لیتی گۆرِان تۆزیَك دڵگرانمانی كرد، چونكه‌ ئه‌و حیزبانه‌ی قوربانییان داوه‌ حه‌ز ده‌كه‌م ده‌نگ به‌وان بده‌م.

پرسیار:ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تت بۆ ره‌خسا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان قسه‌ بكه‌یت، چییان پیَده‌كڵیَیت و چ پرسیاریَكیان ئاراسته‌ ده‌كه‌یت؟

وه‌ڵام: ده‌ڵیَم بۆ خاوه‌ن شه‌هاده‌كان ته‌عین ناكه‌ن؟ بۆ ئه‌وانه‌ی وا واسیته‌یان نه‌بیَت دانامه‌زریَن؟

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌؟ به‌ڵیَ سوپاس

ناو: غازی عبدالرحمن رشید

ته‌مه‌ن: 1978

كار: كاسب

ره‌گه‌ز: نیَر

نه‌ته‌وه‌: كورد

شار: دهۆك

…                   …                       …                       …

Posted by: rsmpress | 18. November 2009

به‌خیر بیَن

به‌خیر بیَن بۆ ماڵپه‌رى ئاژانسی ده‌نگ وباسی كه‌ركوك

Categories

Follow

Get every new post delivered to your Inbox.